باز بدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی باز بدە بۆ گەشتکردن بە دۆکیومێنتەکان
in English

ئایکۆنەکان

ڕێنمایی و پێشنیار بۆ بەکارهێنانی کتێبخانەی ئایکۆنی دەرەکی لەگەڵ Bootstrap.

لە کاتێکدا کە Bootstrap بە شێوەی پێشوەختە کۆمەڵە ئایکۆنێکی لەخۆناگرێت، ئێمە کتێبخانەی ئایکۆنی گشتگیرمان هەیە بە ناوی Bootstrap Icons. ئازادانە بەکاریان بهێنە یان هەر ئایکۆنێکی تر کە لە پرۆژەکەتدا دانراوە. ئێمە وردەکارییەکانی ئایکۆنەکانی بووتستراپ و کۆمەڵە ئایکۆنە پەسەندکراوەکانی ترمان لە خوارەوە داناوە.

لە کاتێکدا زۆربەی کۆمەڵە ئایکۆنەکان چەندین فۆرمات پەڕگە لەخۆدەگرن، ئێمە جێبەجێکردنی SVGمان پێ باشترە بۆ باشتربوونی دەستڕاگەیشتن و پشتگیری ڤێکتەریان.

ئایکۆنەکانی بووتستراپ

ئایکۆنەکانی بووتستراپ کتێبخانەیەکی گەشەسەندووە لە ئایکۆنەکانی SVG کە لەلایەن @mdo دیزاین کراوە و لەلایەن تیمی بووتستراپەوە پارێزگاری لێدەکرێت . سەرەتای ئەم کۆمەڵە ئایکۆنە لە پێکهاتە تایبەتەکانی بووتستراپەوە هاتووە- فۆڕمەکانمان، کارۆسێلەکان و زۆر شتی تر. Bootstrap زۆر کەم پێویستی بە ئایکۆنی هەیە لە دەرەوەی بۆکسەکە، بۆیە پێویستمان بە زۆر نەبوو. بەڵام کاتێک دەستمان پێکرد، نەمانتوانی واز لە دروستکردنی زیاتر بهێنین.

ئاه، وە باسمان کرد کە ئەوان بە تەواوی سەرچاوە کراوەن؟ مۆڵەتی لە ژێر MIT دایە، هەروەک Bootstrap، کۆمەڵە ئایکۆنەکانمان بۆ هەمووان بەردەستە.

زیاتر بزانە دەربارەی ئایکۆنەکانی Bootstrap , لەوانە چۆنیەتی دامەزراندنیان و بەکارهێنانی پێشنیار کراو.

بەدیلەکان

ئێمە خۆمان ئەم کۆمەڵە ئایکۆنانەمان تاقیکردۆتەوە و بەکاریان هێناوە وەک بەدیلێکی پەسەندکراو بۆ ئایکۆنەکانی Bootstrap.

بژاری زیاتر

لە کاتێکدا ئێمە خۆمان ئەمانەمان تاقی نەکردۆتەوە، بەڵام بەڵێندەر دەردەکەون و چەندین فۆرمات دابین دەکەن، لەنێویاندا SVG.